پارێزگای ورمێ بە ١١٥ هەزار بێکار بە یەکێک لە پارێزگا بەرچاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبواری ڕێژەی بێکاری دێته ئاژمار.
بەڕێوەبەری گشتیی تهعاون، کار و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی پارێزگای ورمێ ڕایگهیاند، له ئاستی پارێزگادا ١١٥ هەزار کرێکاری بێکارههیه که هیچ کارێکیان نییه.
هەواڵدەریی موکریان لە زمان “ڕەزا تەقیزادە”ەوە سەبارەت بە نرخی بێکاری لەو پارێزگایە بڵاوی کردەوە کە هەر ئێستا ١١٥ هەزار کەس بێکار لەو پارێزگایەدا هەیە کە لەو ژمارەیە ٣٧ هەزار کەسیان دەرچووی زانکۆن و خوێندنی باڵایان تەواو کردوە.
بێکاری لە نێو “خوێندەواران” و ئەو کەسانەی کە خوێندنی باڵایان تەواو کردوە لە پارێزگای ورمێ بووەتە دیاردەیەک کە چەندین جار لەلایەن بەڕێوەبەرانی باڵای ئەو پارێزگایەوە باسی لێوە کراوە.
بەپێی پێوەر و ستانداردەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێکار بە کەسیک دەگوترێ، کە سێ حەفتە بەر لەوەی ئاماری بێکاران بگیرێ و حەفتەیەکیش پاش ئامارگرتنەکە، بە شوین کاردا گەڕابێ. هەروەها بەپێی ستانداردەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەگەر هەر کەسێک لە حەفتەیەکدا تەنیا ١ کاتژمێر کار بکا، وەکوو بێکار پێناسەی بۆ ناکرێ.
ئەم پێوەر و پێناسەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ پێوانە و پێوەرە جیهانییەکانی تایبەت بە کارکردن دژایهتیی تهواوی ههیه.
بهقسهی کارناسانی کۆمەڵایەتی، بێکاری، هەژاری و تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان سێ بهردهی قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان پێکدێنن، کە ئەم دیاردەیە گشت کۆمەڵگە بەرەوڕووی گیروگرفتی جیدی دەکاتەوە











