شورای یه‌كیه‌تیی ئورووپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا گه‌مارۆكانی مافی مرۆڤی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ناوەندنی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵات، شووڕای یه‌كیه‌تیی ئورووپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه گه‌مارۆكانی مافی مرۆڤی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژكرده‌وه كه سه‌فه‌ركردن و داخرانی داراییه‌كانیانی 82 كه‌س و، دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و گه‌مارۆیانه جگه له پێش‌گرتن به هه‌نارده‌ی دژی كه‌لوپه‌لگه‌لێك ده‌گرێته‌وه كه به مه‌به‌ستی سانسۆر و چاودێریكردن و ئامێره‌كانی پێوه‌ندیگرتن له ئێران به‌كاری دێنن.
شایانی باسه رۆژی ٢٣ی خاکەلێوە قه‌راره به شێوه‌ی ڕه‌سمی ناوی ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه كه مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران پێشێل ده‌كه‌ن ڕابگه‌یه‌ندرێ.