به‌هۆی ته‌قه‌كردن له ماشێنێكی هه‌ڵگری باری كاسبكارانی كورد له ناوچه‌ی چۆمانی بانە٢ كۆڵبه‌ر به سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌ی چۆمانی بانه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كاسبكار و كۆڵبه‌ری كورد كرد كه له ئاكامدا ٢ كۆڵبه‌ر بە ناوەکانی ئازاد حه‌سه‌ن كه‌چه‌ڵ خه‌ڵكی چیچۆرانی بانه كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه خه‌وێنداراوه و هیوا مه‌جیدی دانیشتووی چۆمانه به سه‌ختی برینداربوون.
لە ساڵی تازەش مەینەت وگرفتی کۆڵبەران و پرسی کۆڵبەریی وەکوو ساڵانی پێشوو هەر درێژەی هەیە و لە یەکەم مانگی ساڵی نوێ چەند روداوی تەقەکردن و برینداربوونی کۆڵبەران یا وەسەر مین کەوتن لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان تۆمار کراوە.











