لاوێکی تەمەن ١٧ساڵە خەڵکی ئاوایی قزکوێپی سەر شاری سایین قەڵا سەر بە ناوچەی هەوشار پەنای بۆ خوکۆژی برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لاوێکی دیکەی کورد بە هۆی کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتییەوە لە ڕێگەی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوە لاوێکی تەمەن ١٧ساڵ بەناوی شەماڵ شەریفی بە هۆی کیشەی “خێزانی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە ئەگەر چی دیاردەی خۆکوژی بە هۆکاری کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە بەتایبەت لە مێرمنداڵان و لاوان پەرەی ئەستاندوە، بەڵام رێژەی خۆکوژییەکان لە ناوچەی هەوشار بە بەراورد کردن لە گەڵ ناوچەکانی دیکەی کوردستان زۆر کەم بوو، کە بەداخەوە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە خۆکوژییەکان لەو ناوچەیەش بە هۆی گرفتی بێکاری و کیشەی کۆمەڵایەتی و تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان، لە هەڵکشان دایە.











