مامۆستایه‌کی قوتابخانەکانی کرماشان دوای سێ ساڵ وانەوتنەوە لە کارەکەی دەرکرا.
حه‌وتووی ڕابردوو ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی کرماشان له نامه‌یه‌کی ڕه‌سمیدا، به “فاتمه جادری جه‌لیلوه‌ند”ی ڕاگه‌یاند که چی دیکه مافی وانه وتنه‌وه‌ی نییه‌و له کاره‌که‌ی ده‌رکراوه.
فاتمه جادری جه‌لیلوه‌ند شاعیر، نووسه‌رو توێژه‌ری یارسانی، پاش ٣ ساڵ ده‌رس گوتنه‌وه له قوتابخانه‌کانی کرماشان به هۆی بیر‌و باوه‌ڕی ئایینی له سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌رکراوە.
به‌م جۆره که له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، ناوبراو زۆر وتار‌و کتێبی له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئایینی‌دا بڵاو کردۆته‌وه، بۆ نموونه دەکرێ ئاماژه به چه‌ند کتێبێکی وه‌ک “شرحی در مسلک مرام اهل حق” و “نگاهی به آیین یاری” بکرێ. پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٠ پاش ئه‌وه‌ی که وه‌زاره‌تی ئیرشاد مۆڵه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی به کتێبی”شرحی در مسلک مرام اهل حق” دابوو ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌م مۆڵه‌ته‌ی ههڵوهشاندبۆوە.
ئه‌م مامۆستا یارسانییه، تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن ناوەندە ئه‌منیه‌تییه‌کان، حیراسه‌تی په‌روه‌رده‌و بارهینانو گوزینشه‌وه بانگ کراوه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کراوە. هه‌روه‌ها ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی که له کاره‌که‌ی ده‌رکرا، به شێوه‌ی سه‌رزاره‌کی پێێان ڕاگه‌یاندووه به مه‌رجێک ده‌توانێ له کاری مامۆستایه‌تی به‌رده‌وام بێ که ده‌ست له ئایینی یاری هه‌ڵبگرێ و ببێته شیعه.