مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی، ٢ چالاکی کرێکاری، له به‌ره‌به‌ری ڕۆژی جیهانیی کریکاردا له شاره‌کانی سه‌قز و مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی بانه‌مه‌ڕی ٩٤، مه‌ئمووره ئه‌منیه‌تییه‌کان لە شاری سه‌قز مه‌حموود ساڵح و له شاری مه‌هابادیش عوسمان ئیسماعیلی، دوو چالاکی کریکارییان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی ناڕوونیان ڕاگواستوون.
هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پاش ئه‌وه‌ی ناوەندە ئه‌منیه‌تییه‌کان هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی مه‌حموود ساڵحیو ماڵه‌که‌یان پشکنیوه، ناوبراویشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. هه‌روه‌ها “عوسمان ئیسماعیلی”ش له کاتی کار کردن له بینایه‌ک له شاری مه‌هاباددا ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
مه‌حموود ساڵحی چالاکێکی کرێکاریی خه‌ڵکی شاری سه‌قزه که پێشتریش پێشینه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کران‌و گیرانی هه‌بووه، هه‌روه‌ها عوسمان ئیسماعیلی کریکاری بیناسازی، وتهبێژو ئه‌ندامی شوڕای به‌رگری له کریکارانی زیندانیی له شاری مه‌هاباده.
جێی بیرهێنانەوەیە کە پێشتریش ڕۆژی شه‌ممه ٥ی بانه‌مه‌ڕ “ڕه‌زا ئه‌مجه‌دی” چالاکی کرێکاری و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هاواهه‌نگیی بۆ پێک هێنانی ڕێکخراوه کرێکارییه‌کانی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر کراو بۆ شوێنێکی ناڕوون گوێزرایه‌وه.
شایانی باسه گرتنی ئه‌م چالاکه کرێکارییانه له به‌ره‌به‌ری ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا بووه.