ئەحمەد فەقیزادە، ناسراو بە ئەحمەدی مەڵا حەسەن خەڵکی ئاوایی ئیسکی بەغدا لە گەورکی مەهاباد، بە هۆی نەخۆشی لە رۆژی ٢١ی خاکە لێوە کۆچی دوایی کرد
ناوبراو جیا لەوە باوکی پێشمەرگە ڕەحیم فەقیزادەو خاتوو مەریەم هاوسەری پێشممەرگەی حیزب عوسمان نۆباری بوو، بۆ خۆی سیمایەکی ناسراوی ناوچەی گەورکایەتی مەهاباد بوو.
کاک ئەحمەد فەقیزادە لە مێژە ساڵە وەکوو کەسێکی نیشتمانپەروەر، پشت وپەنای کادر وپێشمەرگەکانی هێزی پێشەوا و هێزی بەیانی حیزبی دیموکرات بووەو، پێوەندێکی وەفادارانەی لەگەڵ کۆمیتەی ناوچەی گەورکایەتی حیزبی دێموکراتدا هەبووە.
هەر لەو پێوەندەییەدا هێزە ئەمنییەکانی رێژیم زۆریان هەوڵدا بە فشارو دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە پشتیوانی کردنی لە تێکۆشەرانی دیموکرات دڵسارد وچاوترسێنی بکەن، بەڵام هەتا دواهەناسەی ژیان هەر لەگەڵ ئاوات وتاسەی پێشمەرگانە ژیانی بەسەر برد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسە وسەرخۆشی خۆی لەسەرجەم خەڵکی گەورکایەتی مەهاباد بەتایبەتی بنەماڵەی بەرێزیان ، خۆی بە هاوخەم وشەریکە خەمیان دەزانێ.











