شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان سەردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ٨ ی بانەمەڕ هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی عومه‌ر ئیلخانی زاده، سکرتێری کۆمەڵە سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتیان کرد‌و له لایه‌ن هه‌یئه‌تی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبەوە بە سەرپەرستیی خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
پرس‌و بابەتەکانی پێوەندیدار بە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێوخۆیی ئێران‌و ناوچه‌و نێودهوڵهتیو ئه‌رکی حیزبه‌کان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باس‌و ئاڵوگۆڕی بیرورای نێوان هه‌ر دووک لایه‌ن بوو.
لەو سەردانەدا هه‌ردووک لا وێڕای ئاماژه به که‌موکوڕییه‌کان له پێناو دروستکردنی کۆدهنگیو لێکنزیکبوونی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ جارێکی دیکه جه‌ختیان کرده‌وه که به کار‌و هه‌وڵی تێکۆشانی هاوبه‌ش زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار دروست بکرێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێک که ده‌سته‌به‌ری لێک نزیک بوونه‌وه و لێک تێگه‌یشتن بێ.
لەو دانیشنەدا هه‌روه‌ها باس لەوە کرا کە کار بکرێ که هه‌موو لایه‌ک له بواره‌کانی جۆراوجۆردا پیلانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی که له په‌ڕاوێز خستنی پرسی کوردستانی ئیرانه پووچه‌ڵ بکرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به کاری هاوبه‌ش و به‌رنامه و پرۆژه‌یه‌ک جێبه‌جێ ده‌بێت که گشتگیر بێت و به‌دواداچوونی بۆ بکرێ.
له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌کاندا هه‌ردووک لا بۆ جارێکی دیکه ته‌ئکیدیان کرده‌وه له سه‌ر پهرهپێدانو باشتر کردنی پێوەندییەکانی هه‌ردووک حیزب دا.