بەرپرسانی شارەداریی ئابدانان لە پارێزگای ئیلام ژمارەیەک کرێکاری بەپێشینەیان لە سەر کارەکانیان دەر کرد.
حەوتووی ڕابردوو ژمارەیەک لە کرێکارانی خزمەتگوزاریی شارەداریی ئابدانان لە لایەن بەرپرسەکانیانەوە بە بێ هیچ بیانوویەک دەرکران.
بێکاریی ئەو کرێکارانە کە پێشینەی ١٠ تا ١٥ ساڵ کارکردنیان لە شارەداری‌دا هەبووە بە بیانووی کەمبوونەیبوودجە بووە.
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کرێکارە دەرکراوانە لە بەشی کرێکارانی شیرکەتی و خزمەتگوزاریی شارەداریی ئابداناندا بوون.
یەکێک لەو کرێکارە دەرکراوانە سەرەڕای بەداخبوونی لەو کردەوەیەی بەرپرسانی شارەداری، باس لەوە دەکا کە هەر گەڕەکێک یەک کرێکاری هەبووە، بەڵام ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان کە بۆ دوو گەڕەک یەک کرێکار دابنێن و هیچ کرێکارێکی شارەوانی ناتوانێ زبڵی دوو گەڕەک کۆکاتەوە.
پێشتریش میدیاکانی سەربە ڕێژیم باسیان لە شەپۆلێکی بەرینی کۆچبەری لە شاری ئابدانان بۆ ناوچەکانی دیکەی ناوەندی ئیران کردبوو و هۆکاری ئەو کۆچبەرییەیان بۆ نەبوونی سەرمایەگوزاری، ڕێگای باش بۆ ناوەندی پارێزگا، نەبوونی کارخانە و پیشەسازی و قەیرانی ئابووری گەڕاندووەتەوە.
هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سنه به‌رپرسانی کارخانه‌ی “جاودان ستاره‌ی زیویه” و “سقز سازی وه‌ن” هه‌ڵکه‌وتوو له نێوانی شاری سنه‌و ناوچه‌ی له‌یلاخ له کۆتایی سالی ٩٥ی هه‌تاوی تا سه‌ره‌تای یه‌که‌م مانگی به‌هاری ٩٦ی هه‌تاوی زیاتر له ٣٠ کرێکاری کوردیان له‌سه‌ر کار ده‌رکردوه.
هه‌واڵنێری کوردستان و کورد له‌و باره‌وه رایگه‌یاند که به‌ڕێوه‌ی به‌ری کارخانه‌ی سه‌قزسازی وه‌نی کوردستان” به گوشار خستن به سه‌ر کرێکاران به‌تایبه‌تی کرێکارانی نارازی له کۆتایی ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی تا ئێستا ٣٠ که‌سی له کار بێکار کردوه.
درێژکردنه‌وه‌ی کاتژمێری کا ر و پێشێلکردنی مافی کرێکاران بۆته هۆی ناره‌زایه‌تی کرێکارانی ئه‌و کارخانه‌یه.











