دیسان وه‌رگه‌ڕانی ماشین له جاده‌کانی کوردستان بۆ به هۆی گیان له ده‌ستدانی ٥هاووڵاتی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت.
رێکه‌وتی ٢٠ی خاکه‌لێوه‌ی ٩٦ی هه‌تاوی له ڕووداوێکی دڵته‌زێندا به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماشینێک له‌ڕیگای هوملی سه‌رده‌شت پێنج که‌سی خه‌ڵکی بێتووش له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت گیانیان له‌ده‌ست دا.
شایانی باسه یه‌کێک له قوربانیانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه، یاری دێرینی دێموکرات و یه‌کێک له رۆڵه به‌جه‌رگه‌کانی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی خوێناوی گه‌له‌کمان بوو به ناوی جه‌لال ئیبراهیم‌پوور، ناسراو به جه‌لال بێتووشی.
جەلال ئیبراهیم‌پوور دواتر بە هۆی تایبەت بە خۆی وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا و گەرایەوە گوندی بێتووش و وەک مرۆڤێکی خۆشەویست لە نێو خەڵک دا دەستی بە ژیانی ئاسایی خۆی کرد و تا کاتی مەرگی لەنەکاوی هەروا دڵسۆز بە گەل و نیشتمان بوو.
جێی‌وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ساڵانە بە هۆی خەراپی ڕێگا و بان و هەروەها قەرەباڵغی ڕێگاکان و نەبوونی هێمای تایبەت بە لێخوڕین لە سەر ڕیگاکان بە سەدان کەس گیانیان لە دەست دەدەن و ئەوەش زیاتر بۆ کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان دەگرێتەوە و ئیدارەی ڕێگاوبان بە هۆی نەبوونی بودجەی پێویست خۆ لە چاک کردنی ڕێگاوبانەکان دەبوێرن.
به‌شێکی زۆر له جاده‌کانی ناوچه کوێستانییه‌کانی کوردستان ناستاندارد و جاده‌ی نیزامین و پێویستیان به نوژه‌نکردنه‌وه هه‌یه.
راگه‌یاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای به‌داخبوونی خۆی له و رووداوه دڵته‌زێنه له یه‌که‌م مانگی به‌هاری ژیان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی وپێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی سه‌رجه‌م قوربانیان به‌تایبه‌تی که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ جه‌لال بێتووشی ده‌کاو هیوای سڵامه‌تی وته‌ندروستیان بۆ به ئاوات ده‌خوازێ.











