له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ٣ مینی به‌جێمای شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ٣ مینی به‌جێمای شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراوێك و ٣ برینداری لێكه‌وته‌وه.
له شاری شوش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین جووتیارێكی ته‌مه‌ن١٧ ساڵه له ناوچه‌ی چنانه له كاتی وه‌ردانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیدا كوشت.
هه‌روه‌ها له شاری قه‌سری شیرینیش له نزیك پاسگای په‌رویزخان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه كۆنه‌كراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژرانی ٤سه‌ر له ماڵاتی عه‌شایری ناوچه‌ی لێكه‌وته‌وه.
پێشتریش مینی به‌جێمای شه‌ڕی‌٨ ساڵه له پاسگای كانی كه‌نی شاری مه‌ریوان په‌ڕینی لاقی سه‌ربازێكی لێكه‌وته‌وه و، 22 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
نێعمه‌توڵا نازپه‌روه‌رده وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی مین له نزیك پاسگای په‌ویزخان و كوژرانی 4 سه‌ر له مه‌ڕ و ماڵاتی عه‌شایه‌ره‌كانی ناوچه گوتی، له ساڵی نوێ‌دا ئه‌وه یه‌كه‌م جار كه ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌و ناوچه‌یه ده‌كرێ.
ئه‌وه له حاڵێكدا كه كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو جارێ له قسه‌كانی خۆیندا ئاماژه به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕی ٨ ساڵه ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ر ماوه ماوه‌ی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و ته‌نانه‌ت كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی سه‌ر سنووره‌كان ده‌بنه قوربانیی كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار و، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن.











