كاربه‌ده‌ستانی عێراق ڕایانگه‌یاند كه له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا هێزه تیرۆریسته‌كانی داعش له شاری موسڵ زیاتر له‌١٠٠ كه‌سی سڤیلیان ئێعدام كردوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق داعش زیاتر له 1١٠٠كه‌س له ئێعدامكراوه‌كانی به ده‌كه‌له‌كانی به‌رقه‌وه هه‌ڵاواسیوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا شورای ئاساشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامی تویتێریی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه تیرۆریستانی داعش١٤٠ كه‌سی مه‌ده‌نیان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا كوشت و به‌شێكیان به ده‌كه‌له‌كانی به‌رقه‌وه هه‌ڵواسی و ئه‌وانی دیكه‌شیان بۆ هێڵی پێشه‌وه شه‌ڕه‌كان گواستۆته‌وه.
بە پێی دوایین زانیاری بە بڵاوبوونەوە گرتە ڤیدیویەک لە چەکدارانی داعش کە تێیدا هەڕەشە لە کۆماری ئیسلامی ئێران و بەتایبەتی خەڵکی بەلوچستان و تورکمەنەکانی ئێران دەکەن بۆتە هۆی نیگەرانیی و بەشێک لە شروڤەکارانی دیسان دەڵێین؛ بە نزیکبوونەوەی دەرکردنی داعش لە موسڵ و ڕەقە دەبێ هەرچەشنە هەڕەشەی ئەو گرووپە تیرۆریستیە سەرنجی زیاتری پێ بدرێت.