كاربه‌ده‌ستانی نیزامیی ئا‌مریكا ناوگانێكی شه‌ڕ كه قه‌راربوو بۆ دوڕگه‌ی كوره‌ی باكوور بنێری، به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست وه‌ڕێ كه‌وت.
به‌رپرسانی فه‌رمانده‌یی ئا‌مریكا له ئۆقیانووسی ئارام جێگیركردنی ئه‌و ناوگانه زه‌به‌لاحه له دوڕگه‌ی كوره‌ی باكوور به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ عه‌مه‌لیات له‌و ناوچه‌یه دایه.
دیو بێنهه‌م، وته‌بێژی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئا‌مریكا له‌و ناوچه‌یه گوتبووی، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیدار له‌و ناوچه‌یه ته‌نیا كوره‌ی باكووره كه به هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كه ناسه‌قامگیریی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا حه‌وتووی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه به‌دوای چاوپێكه‌وتنی سه‌ركۆماری چین به ئا‌مریكا ئه‌و وڵاته موشه‌كی بالستیكی نێونجبڕی له ده‌ریای ژاپۆن تاقیكرده‌وه.
هه‌روه‌ها دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا گوتبووی، واشنتگۆن ئاماده‌یه به ته‌نیایی به‌ره‌نگاری كوره‌ی باكوور ببێته‌وه.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ترامپ متمانه‌ی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی چین گه‌ڕانده‌وه كه وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته و كوره‌ی باشووره و به‌ره‌نگاریی هه‌موو مه‌ترسییه‌كان ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ترامپ له وتووێژێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی فاین نشاڵ تایمز ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر چین چاره‌سه‌ریی هه‌ڕه‌شه‌كانی كوره‌ی باكوور نه‌كا ئێمه ده‌ست به‌كار ده‌بین. وڵاتی چین له پشتیوانانی سه‌ره‌كیی كوره‌ی باكووره و هه‌میشه ئه‌و وڵاته له بواری بازرگانییه‌وه له بازاڕه‌گه‌وره‌كانی چین بووه.