چه‌كوچۆڵ و جبه‌خانه‌ی ئاتاكان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی فه‌رانسه‌وه له ئه‌نباره‌كان خزێندران.
ئاتاكان دوایین گرووپی شۆڕشگێریی چه‌كداری له ئورووپا بوو كه چه‌كوچۆڵ و جبه‌خانه‌كانیان ته‌حویلی فه‌رانسه دا. ئاتا، ئه‌و شۆڕشگێره جیاخوازه‌كانی باسكن كه به‌ڕه‌سمی دانانی چه‌كیان ڕاگه‌یاند و كاربه‌ده‌ستانی فه‌رانسه‌ش له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕایانگه‌یان كه ڕه‌وتی وه‌رگرتنه‌وه چه‌كوچۆڵ ده‌ستی پێكردوه.
له ڕێوڕه‌سمێكدا له شاری بایون له باشووری فه‌رانسه، ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه و ناوبژیوانان و دامه‌زراوه رشه‌سمییه‌كانی فه‌رانسه بوون، لیستی زانیاریی پێوه‌ندیدار به چه‌كوچۆڵ و جبه‌خانه‌كانیان خرایه به‌رده‌ست كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری فه‌رانسه.
پاش زیاتر له ٤ ده‌یه خه‌بات و هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی باسك و جیاكردنه‌وه‌ی له خاكی فه‌رانسه و ئیسپانیا، ئاتا له ساڵی ٢٠١١ ئاگربه‌سی ڕاگه‌یاندبوو. زیاتر له ٨٥٠ كه‌س له شه‌ڕ و تێكهه‌ڵوونه‌كانی ئه‌و گرووپه له ماوه‌ی ٤٠ ساڵدا كوژران.