وه‌ستایه‌کی جۆشکار لە شاری چایپارە بەهۆی تەقینەوەی تانکی گاز گیانی لەدەست دا.
به‌هۆی تەقینەوەی تانکێری گاز لە شاری چایپاره سەربە پارێزگای ورمێ دوو کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه.
ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوە، وه‌ستایه‌کی جۆشکار له کاتی جۆشکردنی تانکێڕێکی گازهه‌ڵگر گیانی له‌ده‌ست ده‌دا ویه‌کێک لە کرێکارانی بریندار ده‌بێ و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆیه‌کێک له نەخۆشخانەکانی ورمێ ده‌نێردرێ.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نه‌کانی ورمێ و له زمان لێپرسراوی ئاگرکوژێنەوەی چایپارە، هۆکاری ڕووداوەکەیان بۆ هه‌بوونی کەمێک گاز لەنێو تانکیی گازهەڵگرەکە گەڕاندوەتەوە.
هەروەها له‌و تەقینەوەیه‌دا، خەساری ماڵیی له چەندین دووکان و ماشین لە شوێنی ڕووداوەکە داوه.
شایانی باسه که پێشتریش کرێکارێکی خەڵکی شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان بەهۆی بەربوونەوە لە قاتی سەرەوە، گیانی لەدەست دابوو.











