حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی پەیامێک وێڕای مەحکوومکردنی بە کار هێنانی چەکی زیانباری کیمیایی لە ناوچەی ئەدلەب هیواخوازە کە هێرشی نیزامی ئەمریکا رێگربێ لە دووپاتبوونەوەی جەنایەتی جەنگی و، بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە سووریە.
شایانی باسە دەوڵەتی بەشار ئەسەد بە پاڵپشتی پشتیوانە نیزامی وسیاسییەکانی لە چەند رۆژی ڕابردوودا بە کیمیایی باران کردنی پارەێزگای ئەدلەب وشاری خان شێخون بۆ بەهۆی خۆڵقاندنی جەنایەتێکی جەنگی و، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
لە یەکەم هەڵویست لەهەمبەر کیمیابارانکردنی پارێزگای ئەدلەب دەوڵەتی تازە نەفەسی تڕامپ بەرەبەیانی رۆژی ١٨ی خاکەلێوە بە هاویشتنی ٦٠ مووشەک ، بنکەی هەوایی “الشعیرات”ی لە پارێزگای “حمص” کرد بە ئامانج و، بەتەواویی کاولی کرد.
ئەو هێرشە نیزامییە هەڵوێستی جیاجیای لێکەوتەوە ، کۆماری ئیسلامی و رووسیە چونکە بەجۆڕێک لە ئاڵۆزی سووریەو قەڵاچۆکرنی خەڵکی بێتاوان لە وڵاتەدا تاوانبارن، هێرشەکەیان مەحکوومکردو، لە لایەک دیکەشەوە، وڵاتانی دیکە وەکوو بریتانیا و عەرەبستانی سعوودی و فەرانسە کردەوەی بوێرانەی تڕامپیان ستایش کرد.
لە درێژەی دەنگدانەوەی کیمیاباران کردنی شاری ئەدلەب لەلایەن بەشار ئەسەد و، هاوپەیمانەکانی، خەڵکی ئازارچێشتووی کیمیاباران،ی شاری سەردەشت بەمەبەستی مەحکوومکردنی ئەو کردەوە نامرۆڤانەو زیانبارە، گردبوونەوەیەکیان پێکهێنا.
بەشێک لە کەسوکارانی قوربانیانی کیمیابارانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی شاری سەردەشت بە ئامادەبوونیان لە مەزارگەی شەهیدانی بوردۆمانی کیمیابارانی ئەوشارە ، بە هەڵگرتنی تراکت ونووسراوەی پێوەندیدار، خوازیاری راگرتنی بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی کیمیایی بوون و، هاوخەمیی خۆیانیان لەگەڵ خەڵکی بێ تاوانی خانشیخۆن دەربڕی.
هەر لەوپێوەندییەدا کارناسانی سیاسی لەسەر ئەوباوەڕەن کە هاتنەمەیدانی ئەمریکا لە سووریە بەشیوەی نیزامی یەکلاکەرەوەی شەڕ و ئاڵۆزیی ئەو وڵاتەیەو، بەشار ئەسەد بە کیمیاباران کردنی پارێزگای ئەدلەب لە کۆتایی دەسەڵاتی خۆی دا و، بە هۆی فشاری نێونەتەوەییەوە، هاوپەیمانەکانیشی وەکوو رووسیە وئێران چیتر ناتوانن پاڵپشتی لێوە بکەن.
f