بەشێک لە نووسەران و قەڵەمبەدەستانی سەر بە بنکەی زانستی وفێرکاری “ئەدەب” ی شاری بۆکان بە ئامادەبوونیان لە بنکەی بەساڵاچووان ،ماڵی پیرانی پەککەوتوویان بە شێعرو گورانی ڕازاندەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بۆکان ، بنکەی زانستی وفێرکاری ئەدەب” لە درێژەی چالاکییەکانی خویدا بە بۆنەی هاتنی بەهاری نوێ، سەردانی بنکەی بەساڵاچووانیان کردو، لە کۆڕی پر لە حەسرەت وفرمێسکی تەمەن بەسەرچووان و، ماندووانی رێگاو سەخڵەتی ژیان، بە خویندنی شێعر و پەخشان و گۆرانی بزەو خۆشی ودڵگەرمیان بەخشی بە بەساڵاچووان و، ئەرکی مرۆڤایەتی خۆیانیان بە جێهێنا.
شایانی باسە لە یەکەم رۆژانی نەرۆزی ئەمساڵدا لە شاری سنەش بەشێک لە چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی ئەوشارە، شایی و خۆشی سەری ساڵی تازەیان ، لەگەڵ پیران و بەساڵاچووان ، لە یەکێک لە بنکەکانی تایبەت بە بەساڵاچووان دابەشکرد.











