یەکێک تر لە دایکانی سەرفەراز و جەرگسووتاوی شەهیدانی حیزب وگەل بەناوی خاتوو رابیعە ڕەحمانی لە تەمەنی ٧٦ی ساڵەییدا لەشاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو رابیعە رەحمانی دایکی شەهید عەلی عەلیدۆست ، کە لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە سەنگەری بەرگریی کردن لە خاک و نیشتمان گیانی بەخت دەکاو دەچێتە ریزی نەمرانەوە.
خاتوو رابیعە رەحمانی وەکوو سەرجەم دایک وکەسوکاری بنەماڵەی شەهیدانی جێگای رێزو حورمەت بوو، هەربۆیە لە ڕێورەسمی ناشتن و پرسەی خوالێخۆشبوو لە ڕیکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە خەڵکێکی بەرفراوان لە ناوچەی بانە بە ئەمەگناسییەوە بەشدارییان کرد.
راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی بەسەرجەم بنەماڵە شەهید عەلی عەلیدۆست، سڵامەتی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.











