بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد فەتاح مستەفازادە ناسراو بە فەتاح جۆڕەش، برای شەهید سولێمان مستەفازادە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
فەتاح مستەفازادە خەڵکی ئاوایی لەج سەر بە شاروێرانی مەهاباد لە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە دوای تەمەنێک ژیانی خۆڕاگرانە و سەربەرزانە بە رووسوورییەوە سەری نایەوە.
ناوبراو ساڵانێک بە هۆی چالاکیی سیاسییەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئەشکەنجە درا و بەڵام هەتا دوا چرکەی تەمەنی بوێرانەو ئازایانە ژیانی بەسەر برد.
شایانی باسە برای فەتاح مستەفا زادە بە ناوی شەهید سولێمان مستەفازادە لە پاییزی سالی ١٣٦١ی هەتاوی لە سەر جادەی مەهاباد بۆمیاندواو لە شەڕ وتێکهەڵچوونێکی خوێناویدا پەیوەست بوو بە کاروانی شەهیدانەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مستەفازادە و سەرجەم کەسوکاری ئەو دوو تێکۆشەرە ، خۆی بە شەریک و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.











