لاوانی بە ئەمەگ و دڵسۆزی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری بانە ، لە بەرەبەری ٢٢ی خاکەلێوە رۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەو بۆنەوە لە شەقامی ئینقلاب، پشت بیمارستان، چوار ڕێیانی دەرمانگا وشەقامی سلێمان بەگ و چەند گەڕەک وکۆڵانی دیکەی ئەوشارە چالاکیی تەبلیغییان کرد.
لەو چالاکیییە تەبلیغییەدا ئەندامان ولایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری بانە بە نووسینی دروشم و نووسراوەی پێوەندی دار، پێشوازییان لە بۆنە نەتەوەییە کرد.
یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژ هەڵاتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم لاوانی خوێنگەرمی رۆژهەڵاتی بەتایبەتی لاوانی هەڵسووڕی شاری بانە دەستخۆشییان لێدەکاو سڵاویان بۆ دەنێرێ.