بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان رۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ٩٦ی هەتاوی ژنێکی خەمخۆر وەفادار بە هێزە پێشمەرگەی دیموکرات بەناوی خاتوو حەنیفە مێرگەساری ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو حەنیفەی مێرگەساری جیا لە خۆشەویستی لە ڕابەدەری بەرانبەر بە رۆڵەکانی خەباتکارو تێکۆشەری دیموکرات لە سەردەمی خەباتی چەکداریی هەموو کات خەمخۆرانە لە خزمەتی پێشمەرگەکانی دیموکرات بە تایبەتی هێزی بیستون بوو.
پێشمەرگەکانی هێزی بیستوون لە ناوچەی کامیاران پاڵپشتی و خەمخۆری کەسانێک وەک خاتوو حەنیفە وەک ئەستۆنێکی قایم لە بێرماوە ، لە سەردەمی سەختی خەباتی چەکداری.
راگەیاندنی حیزب، وێڕای سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکارو بنەماڵەی خاتوو حەنیفە مێرگەساری، خۆی بە بەشدارو شەریک لەخەمیان دەزانێ.











