میوه فرۆشه‌كانی شاری مه‌ریوان ڕۆژی ١٧ی خاكه‌لێوه له هه‌مبه‌ر بڕیاری فه‌رماندار و شاره‌داری ڕێژیم له‌و شاره سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی ماشێنه‌كانی میوه‌فرۆشتن له به‌رده‌م بینای شاره‌داری له‌و شاره كۆبوونه‌وه.
یه‌كێك له به‌شداربووانی ناڕازی گوتی، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان گیروگرفتی زۆریان هه‌یه و كۆكردنه‌وه‌ی ماشێنه‌كانی میوه‌فرۆشتن چووكترین كێشه‌كانی ئه‌و شاره‌یه ئێمه وه‌كوو میوه فرۆشه‌كان سه‌باره‌ت به بڕیاری فه‌رماندار به بنه‌ماڵه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان ده‌رده‌بڕین.
هه‌روه‌ها گوتی، شاری مه‌ریوان هیچ كارخانه یان شیركه‌تێكی گه‌وره‌ی لێ نییه كه خه‌ڵك كاری تێدا بكه‌ن، بێكاری له‌و شاره‌دا گه‌یشتۆته له‌تكه‌ی خۆی.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شاری مه‌ریوان به‌ڵام له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره سه‌باره‌ت به ڕشتنی زبڵ و پاشماوه‌كانی خۆیان له شوێنێك به ناوی سماقان كه شوێنێكی گه‌شتیاریی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه پشتیوانیان لێكرا. به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و دروستنه‌كردنی كارخانه فه‌وتانی زبڵ، ئه‌و شاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا تووشی قه‌یرانی ژینگه‌یی ده‌بێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری شاری و شورای له پارێزگای سنه گوتی، به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری ئێستا ناتوانین پڕۆژه‌ی درێژخایه‌نی پاكوخاوێنی له‌و شاره جێبه‌جێ بكه‌ین و زبڵ و پاشماوه مرۆییه‌كانیش له هه‌ر شوێنێك بڕێژین ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گشتی له ئاستی ئێران‌دا ساڵانه نزیك به ٢٠ میلیۆن تۆن زبڵ به‌رهه‌م دێ. سه‌رانه‌ی زبڵ له ئێران بۆ هه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه ٧٠٠ گره‌مه كه له ئاستی جیهانه له پله‌یه‌كی زۆر به‌رز دایه.











