سگكرتێری گشتیی ناتۆ پێشوازیی له هێرشی ئا‌مریكا بۆسه‌ر ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د كرد.
ڕۆژی ڕابردوو سكرتێری گشتیی ناتۆ وێڕای پشتیوانی كردن له هێرشی مووشه‌كیی ئا‌مریكا بۆسه‌ر ڕێژیمی ئه‌سه‌د گوتی، ڕێژیمی ئه‌سه‌د به‌رپرسیاره له هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و به‌كارهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی شیمیایی له هه‌ر شوێنێكی جیهان بێ مه‌حكومه و له هیچ وڵاتێك قه‌بووڵ ناكرێ.
ئیستولتنبێڕگ پێداگریی كرده‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی كه ئا‌مریكا هێرش بكاته‌سه‌ر ڕێژیمی سووریه وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا هه‌ندێك لایه‌نی ئاگاداركردبوویه‌وه.
ئه‌نوه‌ر قرقاش، وه‌زیری ڕاوێژكاری له كاروباری ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیش پشتیوانیی خۆی له هێرشی ئا‌مریكا بۆسه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاند. ناوبراو بارودۆخی ئێستای سووریه‌ی خسته ئه‌ستۆی به‌شار ئه‌سه‌د و گوتی، هه‌ڵوێستی ئا‌مریكا بوێرانه و زۆر عاقلانه بووه.
هه‌روه‌ها وڵاتی ئۆردۆنیش پشتیوانیی خۆی له هێرشی مووشه‌كی ئا‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاند و گوتی، ئه‌و هێرشه زۆر پێویست بوو بكرێ.
حیزبی موسته‌قبێلی لوبنان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكی وه‌زیری ئه‌و وڵاته به خێرایی پشتیوانیی خۆی له ئا‌مریكا ڕاگه‌یاند و به كارێكی باشی زانی.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش كاردانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێكه‌وته‌وه و پێشنوێژی شاری تاران ڕۆژی ڕابردوو گوتی، “ئا‌مریكا له بیانوویه‌ك ده‌گه‌ڕا كه هێرش بكاته‌سه‌ر سووریه و كردیشی.”
هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامیی ئێران بنه‌ماڵه‌ی به ناو دیپڵۆماته‌كانی خۆی له وڵاتی سووریه گه‌ڕاندۆته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی و ئه‌و وڵاته به‌گشتی ترسی لێ نیشتووه.