سه‌رچاوه‌یه‌كی نیزامیی وڵاتی یه‌مه‌ن ئاشكرای كرد كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ١٢ پسپۆڕی بواری نیزامیی سپای پاسدارانی بۆ چاندنی مین له ده‌ریای سوور ناردوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تی قانوونیی یه‌مه‌ن هێزكانی خۆی ئاماده‌كردوه كه ڕێگه به یارمه‌تیگه‌یاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران به حوسییه‌كانی ئه‌و وڵاته بگرن.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به پێشێلكردنی قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له ڕێگه‌ی ناردنی به‌قاچاخی چه‌كوچۆڵ بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ڕێگه‌ی ده‌ریای سووره‌وه به‌رده‌وامه. پشتیوانیی ئه‌و وڵاته به ناردنی چه‌ك و مێنڕێژكردنی ده‌ریایی سوور كۆتایی پێنایه و هێزه‌كانی ئه‌ندامی سپای پاسداران ده‌نێرێ بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ و خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و وڵاته ده‌كوژن و بریندار ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌ش هه‌ڕه‌شه له پاپۆڕه‌وانیی له ئاواكانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نیزامیی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ١٢ پسپۆڕ و ئه‌ندامی سپای پاسدارانی به‌مه‌به‌ستی مێنڕێژكردنی به‌له‌مه چووكه‌كان له ده‌ریای سوور ناردوه و ئه‌و كه‌سانه به نهێنی له به‌نده‌ری حه‌دیده ده‌ژین. جگه له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی خۆیان گه‌یاندۆته سه‌نعای پێته‌ختی ئه‌و وڵاته و به نهێنی سیخوڕی ده‌كه‌ن.
ئه‌فسرانی ئیتلاعات و ئه‌ندامانی سپای پاسداران له وڵاتی یه‌مه‌ن خه‌رێكی ڕاهێنانی نیزامیی حوسییه‌كان، داڕشتنی مه‌ئموورییه‌تی تیرۆریستیی ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ن.