پرۆفسۆرێکی کورد وەک یەکێک لە سەدان بیرمەندی سەرکەوتووی جیهان و یەکێک لە بژاردە هەوڵکەوتووەکانی زانستی جیهانی هاوچەرخ ناسێندرا.
بەپێی سهرچاوه ههواڵدهرییئهکان، تۆڕی باوەڕپێکراوی پێشەنگانی زانست “تامسۆن ڕۆیتێرز” کە دوو مانگ جارێک ڕاپۆرت سەبارەت بە سەرکەوتووترین بیرمەندەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، دوکتور عەبدوڵڵا سەلیمی پاش ١٠ ساڵ لێکۆڵینەوە و دانی بەڵگە لە سەر بیرمەندانی جیهان، ناوبراوی وەکوو یەکێک لە کەسایەتییە زانستییەکانی جیهان دەستنیشان کرد.
یەکێک لەو بیرمەندانەی لەو ڕاپۆرتە نوێیەی تامسۆن ڕۆیتێرزدا دەستنیشان کراوە، کەسایەتییەکی زانستیی کوردی ڕۆژهەڵاتە کە لە لایەن تۆڕی باوەڕپێکراوی پێشەنگانی زانستی تامسۆنەوە هەڵبژێردراوە.
پرۆفسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی ساڵی ١٣٤٦ لە شاری بانەی ڕۆژههڵاتی کوردستان لە دایکبووه و بڕوانامەی کارناسیی لە بەشی شیمی لە زانکۆی مازندران لە ساڵی 69، کارناسیی باڵای لە بواری”شیمی تجزیه” لە زانکۆی تەورێز لە ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی، دوکتورای لە بەشی شیمیی شیکاریی لە زانکۆی تربیت مودەڕێس لە ساڵی ٧٧ وهرگرتووه.











