ژینگەپارێزانی بوێری مەریوان، لە گەڵ خەڵکی خۆڕاگری دۆڵی سماقان و گوندەکانی ئەوناوچەیە زیاتر لە سێ حەوتەیە رێگەیان نەداوە ژینگە وسروشتی ڕازاوەی سماقان بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی شارەوانیی مەریوانەوە لە ناو بچێت.
کاتێک شارەوانیی مەریوان دۆڵی سماقان کە شوێنیکی گەشتیارییەو هەڵگری سروشتێکی خاوین و کەم وێنەیە دەست نیشان دەکا بۆ جێگەی چاڵ کردنی زبڵ وزاڵی شاری مەریوان ، خەڵکی سەرشێو و گوندەکانی دۆڵی سماقان بە خۆپێشاندان رێگە نادەن کە ئەو پیلانە دژە سروشتییە بەڕێوەبچێ و، ٢١ شەو ورۆژە پارێزگارییان لەو ژینگەیە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سهرچاوه ههواڵدهرییهکان، لە ماوهی چەند ڕۆژی ڕابردوود،لەو پێوەندییەدا ٧ چالاکانی مەدەنی دیکە به ناوهکانی”حەسەن دڵئەنگیز”،”شەریف باجوەر”،”نازار حەق پەرەست”،”هیوا مەنوچێهری”،”فایەق ڕاوش”،”ئیدریس ڕاوەند” و “مەزهەر موعینی” لە شاری مەریوان به هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی ئهو شاره لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکان دەسبەسەرکران.
بەپێی قسهی خهڵکی ئهو ناوچهیه، ئەو چالاکانە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە وهبنگڵدان و چاڵکردنی پاشماو و زبڵی شاری مەریوان لە شوێنی گەشتیاری”دەربەندی سماقان” دەسبەسەر کران ودوای شەو و رۆژێک ئازاد کراون.
ماوهیهک لهوهپێش شارەوانیی شاری مەریوان، بڕیاری دابوو که شوێنی گەشتیاری دۆڵی سماقان بکرێتە شوێنی پاشماوە و زەبڵی ئەو شارە کە ناڕەزایەتی بەر بەرینی خەڵکی ناوچەی لێکەوتەوە و بە هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایانی ناوچەی سەرشیوی مەریوان، کۆمهلێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی دەسبەسەر یان هەڕەشەیان لێکراوە.
بە پێی ماڵپەڕی ژینگەوان نارەزایەتی خەڵکی سەرشێو و چەند گوندی دیکە لە دۆڵی سماقان مەریوانی هێشتاکە بەردەوامە.
لە لایەک دیکەش شارەوانیی مەریوان بەئەنقەست لە کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی نێو شار خۆی دەبوێرێ و بەتەمایایە لەو ڕێگاوە فشار بخاتە سەر مانگرتووان.
لە پێوەندی لە گەڵ پشتیوانی کردنی ڕێکخراوە مەدەنی و سینفییەکان لە دەنگی خەڵکی دۆڵی سماقان ئەنجومەنی ژینگە پارێزانی شارەکانی پاوە و جوانرۆش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە ویست وداواکاریی خەڵکی سماقان پشتیوانیان کرد.











