دوو وڵاتی بریتانیا و فەرنسه داواکەیان بۆ لابرانی بەشار ئەسەد نوێ کردەوە دوای ئەو هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی وڵاته‌که لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندا.
وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆریس جۆنسن و هاوتا فەرانسییەکەی جان مارک ئیرۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتیدا سەبارەت بە سووریه کە له‌لایه‌ن یەکیه‌تی ئوروپا لە برۆکسێل به مه‌به‌ستی پشتیوانیکردن لە وتووێژه‌کانی ئاشتی لەنێوان ئەسەد و دژبه‌رانی پێکهاتبوو، گوتی، ” بەڕاستی نازانم بەشار ئەسەد دوای ئەو هەموو شتەی کە کردوویەتی، چۆن دەتوانێ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.”
هه‌روه‌ها جان مارک ئیرۆش گوتی، ئه‌و هێرشە ده‌توانێ تاقیکردنەوەیەک بێ بۆ دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری نوێی ئامریکا و هەڵوێستی بەرامبەر به ڕێژیمی به‌شارئەسەد و چارەنووسی ئەسەد کە لە بواری سیاسی و نیزامییەوە لەلایەن ڕوسیه و ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێ.
هەمیشە خاڵی ناکۆکی سەرەکی لە بەردەم پێشکەوتنی وتووێژه‌کاندا بووە.
شایانی باسه له ماوی ٦ ساڵ شه‌ڕی نێوخۆی سووریه‌دا تا ئێستا نزیکەی ٣٢٠هەزار کەس کوژراون و به میلیۆنەها خەڵک ئاوارە بوون و خه‌ڵک لە بارودۆخێکی زۆر خراپ‌دا ژیان دەکەن.