هیوا كیانی و مێهدی سه‌لاحی دوو صالاكی بواری تێلگرام،٥ رۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ركراون و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی١٣ی خاكه‌لێوه، دوو چالاكی تێلگرام به ناوه‌كانی هیوا كیانی و مێهدی سه‌لاحی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو ده‌سبه‌سه‌ركراوه ڕایانگه‌یاند كه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا ته‌نیا له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه چه‌ند خوله‌كێكیان قسه كردوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه شوێنی ده‌سبه‌سه‌ركرانیان ئاشكرا نه‌بێ.
سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانیان هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ستدا نییه.
شایانی باسه كه هیوا كیانی و مێهدی سه‌لاحی پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كاناڵی تێلگرامی “فریاد خاموش” هیچ شتێكی ناقانوونیی بڵاونه‌كردۆته‌وه.