وەزیری دەرەوەی ئا‌مریكا، لە بەرانبەر ھێرشی شیمیایی “خان شێخۆن”ی پارێزگای ئه‌دلیب لە سووریه، ئێران و رووسیه بە بەرپرسی ئەخلاقی دەزانێ.
رێكس تیلێرسۆن لە كاردانەوەی ئه‌و ھێرشه شیمیاییهدا داوای لە ئێران و رووسیه كرد، رێگە لە ھێرشی شیمیایی حكومەتی سووریه بۆسەر ھاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بگرن و گوتی: رووسیه و ئێران سەبارەت بە ئەسەد و كردەوەكانی باشتر بیربكەنەوە و ئەم دوو وڵاتە بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقیان لە هه‌مبه‌ر جێبەجێ ئەو ھێرشەی ئەسەد بۆسەر ھاووڵاتیانی مه‌ده‌نی هه‌یه.
به‌و حاڵه‌ش دێمیتری پیسکۆف، وته‌بێژی کۆشکی سه‌رکۆماریی ڕووسیه ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی له عه‌مه‌لیاتی نیزامی و پشتیوانیکردن له به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه به‌رده‌وام ده‌بێ.
دامه‌زراوه‌کان مافەكانی مرۆڤ له سووریه بڵاویان كردەوە لە ھێرشەكەی شارۆچكەی خان شێخۆن زیاتر لە ٥٠ كوژراو و سەدان برینداری لێكەوتۆتەوە.