مامۆستایه‌كی زانكۆ كه به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ عه‌ره‌بستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركراوه، چاره‌نووسی نادیاره.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، ئه‌میر سه‌لیمی مامۆستای زانكۆ و خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له سمینارێكدا له شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ.
ناوبراو پێش ده‌سبه‌سه‌ركرانی مامۆستا زانكۆی ئازادی شاری مه‌هاباد بوو و وه‌ك وه‌رگێر له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان كاری ده‌كرد.
یه‌كێك له خزمانی ناوبراو ڕایگه‌یاند كه مامۆستا ئه‌میر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات، به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ عه‌ره‌بستان له شوێنێكی نادیار ڕاگیراوە.
ناوبراو تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه له هه‌ر چه‌شنه ملاقاتێك بێبه‌ش كراوه و چاره‌نووسی ناڕوونه.