ژنێکی خەمخۆر و دڵسۆزی نیشتمان لە ناوچەی سەردەشت بە هۆی نەخۆشی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوچەی سەردەشت خاتوو سەعادەت قازیزادە خوشکی شەهید رەحیم کۆڵەسەیی رۆژی ١٦ی خاکەلێوەی ٩٦ی هەتاوی بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە، لە یەکێک لە نەخوشخانەکانی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو هەڵکەوتوو لە بنەماڵەیەکی شۆرشگێڕ و کچی مەڵا سەمەدی قازیزادەیە کە لە دۆستانی نزیکی شەهید مەلائاوارەی خەباتکاری دێرینی دیموکرات لە ساڵەکانی ٤٦ و٤٧ هەتاوی بوو.
خاتوو سەعادەت وەکوو دەستە خوشکانی جگەرسووتاوی دیکەی کورد ، کە هەڵگری خەمی بەژانی برا کوژراوی بوو، هەربۆیە خاتوونێکی نیشتمانپەروەر و، پێشمەرگە خۆشەویست بوو.
جیا لەوەی لە خزمەتکردن بە خەباتکارانی دیموکرات دەریغی نەدەکرد منداڵەکانیشی هەر بە حیماسەت وهەستی نەتەوەییەوە بار هێنا و یەکێک لە کورەکانی بەناوی ئازاد محەممەدزادە چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو، ئێستاش وەکوو ئەندامی ئەو حیزبە نیشتەجێی لە شاری هەولێرە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە سەرجەم بنەماڵەی قازی زادەکانی سەردەشت و هەورەها سەرجەم بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، خۆی بە شەریک و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.