ڕاوێژكاری وەزیری پیشەسازیو بازرگانی ده‌ڵێ گەشەو پەرەپێدانی بەشی پیشەسازی لە سنە لە هەموو پارێزگاكانی ئێران لە خوارترە.
بەپێی قسەكانی بێهروز ریاحی، گەشەو پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی لە پارێزگای سنە لە خوارەوەی هەموو پارێزگاكانی ئێرانەو هەر بۆیە بۆ گەشەی ئەم بەشە دەبێ زیاتر هەوڵ بدرێ.
ئەم كاربەدەستە لە وەڵامدانەوەی ئەم بابەتەی كە هۆكاری سیاسی لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا له پشت ئه‌و دواکه‌وتوییه‌ی که‌رتی ئابووری ناوچه‌کانی کوردستان بووه، ده‌ڵێ ئه‌وه حاشای لێ ناکرێ‌و گەشەی كەرتی پیشەسازی لەم پارێزگایە لە چاو پارێزگاكانی دیكەی ئێران لە ئاستێكی زۆر لە خوارتر دایەو ئەوە هەڵدەگرێ كە هەموو دەوڵەت دەست بدەنە دەستی یەك و دواكەوتوویی پیشەسازی لەم پارێزگایە قەرەبوو بكرێتەوە.
ناوبراو دانی بەمە داناوە كە ڕێكخراوەكانی پەرەپێدان ژێر كۆی دەوڵەت لە ڕابردوودا سه‌رنجی تایبەتیان به‌و پارێزگایه نه‌داوه‌و پێشگوێیان خستوه. ئه‌و جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردەوە كە پێویستیی سه‌رنجی زیاتر ئەم ڕێكخراوە بە پارێزگاكانی وەك سنە لە بواری پێڕاگەیشتندا دەبێ لە سەرووی هەموو پارێزگاكانی ئێران بێ.
شایانی باسە كە دواکه‌وتنی که‌رتی ئابووری‌و پێشه‌سازیی سنه ئه‌ویش به‌ڕێژەی بەرزی بێكاری لەو پارێزگایه لە حاڵێكدا ڕاگەیەندراوه كە ڕێكخراوی پیشەسازی، كانگاكان و بازرگانیی پارێزگای سنە ده‌ڵێ سەدی ١٠ی کانکگای زێڕی ئێران لەم پارێزگایە دایە، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و بهستێنو سه‌رچاوه سروشتییانه ئه‌و به‌شه‌ش له کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئاوڕی لێ نادرێته‌وه.