پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵه‌ی خه‌ڵكی پاوه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق لاقێكی په‌ڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی موكریان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق له ئاوایی شوشمێی سه‌ربه به‌خشی نه‌وسوودی شاری پاوه، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵان لاقێكی ده‌په‌ڕێ.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، محه‌ممه‌د شوكری جوتیاری خه‌ڵكی ئاوایی شوشمێ كه له مه‌زرا و مووچه‌ی خۆی سه‌رقاڵی كاركردن ده‌بێ، پێی له‌سه‌ر مینێك داده‌نێ و به‌داخه‌وه لاقی ده‌په‌ڕێ.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی زیاتر له چه‌ند ده‌یه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان به تایبه‌ت كرماشان ده‌بێ هێشتا تاوانی ئه‌و شه‌ڕه بدا و هه‌ر جارناجارێك كه‌سێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه كه به ئیدیعای كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆكراونه‌ته‌وه، بدا.
مین و ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیان به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێ و به‌رده‌وام قوربانیی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شایانی باسه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش وڵاتی میسر دووهه‌مین وڵاتی جیهانه له بواری مینی چێندراوه‌وه و تا ئێستا له پارێزگاكانی ئیلام، خوزستان، كرماشان، سنه و ورمێ به میلیۆنان هێكتاری مینی چێندراو هه‌یه و زیاتر له ٨ هه‌زار قوربانیی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كان له ساڵی ١٣٩٥ زیاتر له‌٥٩ كه‌س بوونه‌ته قوربانی مینه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له‌و ڕێژه‌یه‌١٨ كه‌س كوژراون كه ٨ منداڵ، ٣ ژن و٤١ كه‌س برینداربوون. هه‌روه‌ها ٣ كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد له سنووره‌كانی وه‌سه‌ر مین په‌ڕیون.