كۆشكی سپی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، به‌شار ئه‌سه‌د به به‌رپرسی هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر شاری ئه‌دلیب ده‌زانێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ڕۆژی ڕابردووش ڕه‌كس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكاش گوتی، هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر خه‌ڵكی سووریه، نیشانه‌ی چۆنیه‌تیی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌شار ئه‌سه‌ده.
ناوبراو داوای له ڕووسیه و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه پێش به وه‌ها هێرشێكی مه‌ترسیدار بگرن. به‌شار ئه‌سه‌د یان هه‌ركه‌سێكی دیكه چه‌كی شیمیایی دژی خه‌ڵكی خۆی به‌كاربێنێ ئه‌وه نیشان ده‌دا كه تا چ ئاستێك بایه‌خ به مافه‌كانی مرۆڤ ده‌دا و به ڕسمی داوای سزای بۆ كرد.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هێرشی شیمیایی ڕۆژی ڕابردوو له شارۆچكه‌ی خان شیخون، لانیكه‌م ١٠٠ بریندار و ٤٠٠ زیانبه‌ركه‌وتووی لێكه‌وتۆته‌وه.
كۆشكی سپی به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕاسته‌وخۆ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی به‌و هێرشه شیمیاییه تاوانبار كرد و پێداگریی كرده‌وه كه ئێمه ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین و جیهانیش لێتخۆش نابێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش شان سپایسێر، وته‌بێژی كۆشكی سپی گوتی، ئه‌و كاره نامرۆیانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی به لاواز و ترسی ده‌وڵه‌تی پێشوو زانی.