هەیئەتی چاودێری بەسەر ڕاگەیاندنه‌کان له ئێران مۆڵه‌تی ده‌رچوونی گۆڤاری “زنان امروز” ی به‌بیانووی پەرەپێدان‌و پاساوهێنانەوە بۆ “ازدواج سفید”( زه‌ماوندی سپی) هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هەیئەتی چاوەدێریی بەسەر ڕاگەیەنەكان، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی خۆیدا تاوتوێی په‌روه‌نده‌ی گۆڤاره”زنان امروز”ی كرد. ئەم گۆڤاره كە “شەهلا شیركەت”سه‌رنووسه‌ر و به‌رپرسی چاپ‌و بلاوبوونه‌وه‌ی بوو، ماوەیەك لەمەوبەر باسی لە گەڵاڵەی زەماوەندی سپی كردبوو، هەیئەتی چاوەدێریی بەسەر ڕاگەیەنەكان ئەم بابه‌ته‌ی بەدژی بەها ئاینییەكان له وه‌ڵه‌م داوه‌و، هەر بۆیە بڕیاری ڕاگرتنی ئەم گۆڤاره‌ی داوە.
زه‌ماوه‌ندی سپی به‌و جۆره له پێکهاتنی ژن و پیاو بۆ پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش ده‌گوترێ که تێیدا ژن و پیاوه‌که بێ ئه‌وه‌ی به له‌یه‌ک ماره بکرێن و زهماوهندهکهتان به ڕه‌سمی تۆمار بکرێ، پێکه‌وه ده‌ژین.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چاپی مانگنامەی “زنان امروز” به سه‌رنووسه‌ری شەهلا شیركەت له حالیک دایه که ئه‌م گۆڤاره لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو پاش نزیكەی 7 ساڵ ڕاگیران، سەر لەنوی دەستی بە كار كردبۆوە.
بەرپرسی مانگنامەی”زنان امروز” وێڕای پشتڕاست كردنەوەی هەواڵی ڕاگیرانی ئەم گۆڤارە، ڕوونیشی كردەوە كە، ئێمە بەدوای پەرەپێدانی گەڵاڵەی زەماوەندی سپی نەبووین و هیچ پاساوێكیشمان بۆ ئەم مەسەلە نەهێناوهتهوە، بەڵكوو تەنیا تاوتوێی ئەم مەسەلەمان وه‌ک واقعێکی کۆمه‌ڵایه‌تی كردووە.
شەهلا شیركەت لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی ئیسنا، لە بارەی ڕاگیرانی ئەم گۆڤارە گوتی: بەداخەوە بۆ یەكەم جار خودی وەزارەتی نێوخۆی باسی لە زەماوەندی سپی كرد، ئەگەر بڕیار نەبوو پەرە بەم مەسەلەیه بدرێ، كەوابوو لەبەرچی ئه‌وان باسیان دەكرد. گۆڤاری “زنان امروز”یش كە تایبەت بە ژنانە، بۆیە باسی لەم مەسەلە كردووە چونكی نیوەی ئەم باسە پێوەندی بە ژنانەوە هەیە.