كۆمیسیۆنی ئامووش و فێركردنی حیزبی دیموكراتی كوردستان به مه‌به‌ستی پێدانه‌وه‌ی كارنامه و ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی كادری ده‌ره‌جه‌ی ٣ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی خۆی به‌ڕێوه برد.
كاتژمێر 1٠ی سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، كۆمیسیۆنی ئامووزشی حیزبی دێموكراتی كوردستان به مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی كارنامه‌ی پۆلێك له به‌شداربووانی خولی كادری ده‌ره‌جه‌ی ٣ی ئه‌و حیزبه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به به‌شداریی سكرتێر و جێگر سكرتێر و مامۆستایان پێکهێنا.
پێویست به ئاماژه‌یه كه ئه‌و خوله به به‌شداریی ٣٦ كه‌س له دوو كلاسی جیادجیادا له كاتێكی جیاوازدا به‌ڕێوه‌چوون.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ یاد و ڕێزگرتن له شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل و به تایبه‌ت مامۆستای شه‌هید عه‌لی قۆیتاسی و كامێراوانی خوله‌كان سالارباقری ده‌ستی پێكرد و، پاشان له‌لایه هاوڕێ عومه‌ر باڵه‌كی به‌رپرسی پێشووی كۆمیسیۆنی ئامووزش چه‌ند وته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و خولانه پێشكه‌ش كرد.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به ڕۆڵی خۆپێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی كادر و پێشمه‌رگه‌كان كرد و، ئه‌و خولانه‌ی به كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی زانیاری بۆ به‌دواداچوونی زیاتر زانی و گوتی، به‌رزكردنه‌وه زانیاری و په‌روه‌رده‌ی كادر له حیزبی دێموكراتی كوردستان ئەرکێکی گرینگ و بە بایەخە.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له لایه‌ن عومه‌ر باڵه‌كی، به‌رپرسی پێشووی كۆمیسۆنی ئاموزش و دوكتور ئاسۆ حه‌سه‌نزاده جێگری سكرتێر و ڕه‌حمان پیرۆتی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ، كارنامه‌ی به‌شداربووان لە خولی پەروەردەی کادری دەرجەی ٣ درایه‌وه.
دوابه‌شی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به چه‌ند گۆرانییه‌ك له‌لایه‌ن ده‌نگخۆش عه‌بدوڵڵا شه‌قاز و، خواردنی شیرینی كۆتایی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه هات.