تێکۆشه‌ران و ئه‌ندامانی سه‌ر به ڕێکخستنه نهێنییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناوچه بانە ، به بۆنه‌ی ده‌ی خاکه‌لێوه رۆژی شه‌هیدانی کوردستان چالاکیی ته‌بلیغییان نواند.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ناوچه‌ی بانە، دۆستان و لایه‌نگرانی به وه‌فای حیزب.رۆژی ١٤ی خاکه‌لێوه‌ی ٩٦ی هه‌تاوی ، له ئاواییەکانی دۆڵی نەجنێی و سپیداری ناوچەی بانە ، به بۆنه‌ی ساڵیادی له سێداره‌دانی پێشه‌وای کوردان و، رۆژی شه‌هیدانی سه‌رفه‌رازی کوردستان، له چه‌ندین شوێنی ئه‌و ئاواییانە به سازکردن و هەڵواسینی ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە یادگاری سەردەمی کۆمارە ، له گه‌ڵ ئامانجه پیرۆزه‌کانی شه‌هیدانی گه‌ل، په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه .
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، وێڕای سپاس و پێ‌زانین له سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی ناوچه‌ی بانەی دیموکرات پەروەر ، تێکۆشانی ئه‌وان به ئه‌رکێکی نیشتمانی ده‌زانێ و، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێ.