قوتابخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی ڕه‌به‌تی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی كوره‌ی نه‌وتییه‌وه سووتا.
ڕۆژی ڕابردوو قوتابخانه‌یه‌ك له ئاوایی وسوكل”ی ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه سووتا.
قوتابخانه‌ی ئه‌و ئاوایی به خۆشییه‌وه به‌هۆی پشووی نه‌ورۆزییه‌وه هیچ كه‌سی تێدانه‌بووه كه هیچ قوتابی یان كه‌سێك زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه ته‌نیا بینا و كه‌لوپه‌لی قوتابخانه‌كه به‌هۆی گڕگرتنی كوره‌ی نه‌وتی سووتاوه.
شایانی باسه كه به‌شی هه‌ره زۆری قوتابخانه‌ی ئاواییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ناستانداربوونی گه‌رمكردنه‌وه و كۆنبوونی بیناكانیان یان ده‌سووتێن یان به‌سه‌ر قوتابیاندا ده‌ڕوخێن. 15ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٢ پۆلێك له قوتابیانی قوتابخانه‌ی كچانه‌ی شیناوێی پیرانشار به‌هۆی سووتانی قوتابخانه‌وه بوونه كۆڵوو و ته‌نانه‌ت زیانی گیانیشی لێكه‌وته‌وه .
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌به‌ر پشتیوانیكردن و ناردنی پوڵ و پاره بۆ گرووپه تیرۆریسته‌كان فریای ئه‌وه ناكه‌وێ بوودجه بۆ قوتابخانه، كه‌په‌ره‌كانی خوێندن و نه‌خۆشخانه‌كان ته‌رخان بكا.