هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان لاوێکیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کان، چه‌ند له‌وه‌پێش هێزەکانی ئیتلاعات له ساری بۆکان‌دا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵە بەناوی ڕەئووف جەلیلی ناسراو به شێرکۆ، کوڕی ڕۆستەم دەسبەسەر کردوه.
ناوبراو بەبێ بەڵگەی قه‌زایی، و وێڕای توندوتیژیی سێ کەس لە هێزە ئیتلاعاتییەکان، لە ماڵی خۆی لە گەڕەکی “قۆلە” دەسبەسەر کراوە و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌که‌ی، تا ئاماده‌کرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به هۆکاری گیران و شوێنی دەستبەسەرکرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
شایانی باسه لە شارەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، لە بەرەبەری نەورۆزی ئەمساڵدا و لە ڕۆژەکانی پاش نەورۆزدا، لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد لە پەیوەندیی لەگەڵ بەڕێوەچوونی جێژنی کۆنی نەورۆز و کەڵکوەرگرتن لە “جامانە”، لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیراون.