موحسین رەزایی، سكرتێری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە كاردانەوەی بەرانبەر قسەكانی فەرماندەیەكی ئەمریكا دەڵێ: ھەر سەرەرۆیەكی ئەمریكا پەشیمانی بەدوادا دێ.
موحسین رەزایی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە وەڵامی جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا نووسیویەتی: ئێران نە عێراقە و نە ئەفغانستان و داواشی كردووە ئەمریكا رێگری لە چالاكی ھاوپەیمانە نایاسایەكانی لە ناوچەكەدا بكا.
چەند رۆژ لەمەوبەر ژێنراڵ ڤۆتێل بۆ رێگری كردن لە تێكدانی ئاسایشی ناوچە و رووبەروو بوونەوە لەگەڵ ئێران داوای كردبوو، بۆ رێگری كردن لە سەرەرۆیەكانی ئێران لە ناوچەكە ھەوڵەكان بخرێنە گەڕ.