رۆژی یەکشەممه رێکه‌وتی ٢ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی، له سه‌ر بانگاوازی حیزبی دێموکراتی کوردستان کومیته‌ی سوئیس، بۆ رێزگرتن له شەهیدانی ١٠ی خاکه‌لێوه و هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان، کۆمەڵیک لە تێکۆشەرانی حیزبی و کوردانی خاوەن هەڵوێستی نیشتەجێی وڵاتی سویس و نوێنەرانی کومێتەی یەکێتی نێشتمانی کوردستان بەڕێزان کاک سۆران و کاک شاخەوان، سه‌ردانی گۆڕی نه‌مران کاک ته‌ها عه‌تیقی وکاک ئه میر پاشاخانی،یان کرد. سه‌رتا به نٶێنهرایهتی کومیته سوئیس،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، هاوڕێ ره‌حمه‌ت ئیبراهیمی به‌خێر هاتنی ئامادەبووانی کرد. پاشان به سرودی ئه‌ی ره‌قیب ڕێوڕەسمەکە دا دەستی پێ‌کرد، پاشان په یامی حیزب له‌لایه‌ن هاورێ ره‌حمه‌ت، کە تایبەت بوو بە ڕۆژی ١٠ خاکەلێوە پێشکەش کرا. ئینجا کاک سۆارن به‌رپرسی یه‌کیتی نیشتمانی له وڵاتی سوئیس په‌یامی یەکێتی نیشتمانی خوێندەوە کە تێیدا وێڕای ئاماژە بە ١٠ی خاکەلێوە، ڕێز لە شەهیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و هەموو کوردستان گیرابوو. رێبۆار موسه‌وی به‌رپرسی یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوحهی رێز له شه‌هیدانی پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی سەربەرزی شەهیدان کرد. ئینجا په‌یامی یه‌کیتی ژنان له لایه‌ن شه‌یدا خاڵ نژاد پێشکه‌ش کرا. لە کۆتایی دا تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا لە سەر گڵکۆی هەردووک ئەوینداری ڕێگای ئازادی کوردستان، نەمران کاک تەها عەتیقی و کاک ئەمیر پاشاخانی دانرا.