به کۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ٢١١ ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه پۆلێکی دیکه له لاوانی به‌هه‌ستی کورد پێوه‌ست به ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون.
فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ٢١١ ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه ڕێوره‌سمێکی به‌رێوه برد. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که به‌شداریی ده‌سیان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب به‌ڕێوه‌چوو، به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕێژه‌ی نیزامیی به‌شدارانی ده‌وره‌که ده‌ستی پێکردو بڕگه‌کانی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی کۆرو کۆبوونه‌وه‌کانی حیزب‌دا درێژه‌ی پێدرا.
له‌و بڕگه‌یه‌ی ڕێوره‌سمه‌که‌دا حه‌سه‌ن خۆشکه‌لام، ئه‌ندامی راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب قسه‌ی کرد‌و له قسه‌کانیدا به ئاماژه به ڕه‌وتی به‌رده‌وامی هاتنی لاوانی کورد بۆ ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌رده‌وامیی ئه‌و ره‌وته‌ی بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی پێشمه‌رگه‌و حیزبی دێموکراتی کوردستان له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌ندامی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب له به‌شێکی قسه‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆتایی ده‌وره‌ی ٢١١ ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه هاوکاته له‌گه‌ڵ پێشوازیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ٧٠ ساڵه دامه‌زرانی خۆی، هه‌روه‌ها هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و چاوهروانییانهی خه‌ڵکی کوردستان به‌هۆی چالاکییه نیزامییه‌کانی ساڵی ڕابردووی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له حیزبی دێموکڕاتیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌خوازێ پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و حیزبه به شیلگیریی زیاتره‌وه خۆیان بۆ هه‌موو جموجۆڵو پێشهاتو به‌رنامه‌یه‌ک ئاماده بکه‌ن.
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی فێرکاریی فێرگه له‌لایه‌ن حامید شه‌ریفی، خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی ده‌وره‌ی ٢١١ ی فێرگه له‌لایه‌ن بێهنام فه‌تحی، یه‌کێک له به‌شدارانی دهورهکهو پێشکێش‌کردنی خه‌ڵاتی سه‌رکه‌وتووانی ده‌وره‌که چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون.