دوای نزیك بە ٧ مانگ لە كوژرانی جاشێکی خه‌ڵکی گامێشگۆلیی بۆکان بە ناوی هاشم زەیناڵی كەسێكی خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه بە ناوی كەماڵ ئەحمەدی نژاد بە ناهەق به کوشتنی ناوبراو تاوانبار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کوردستان‌و کورد پاش كوژرانی هاشم زەیناڵی لە ئاوایی گامێشگۆلیی سەربە شاری بۆكان له ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردوودا چەند كەسێك له‌پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوشتنی ناوبراودا دەسبەسەركرانو لە ئاكامدا كەسێك بە ناوی كەماڵ ئەحمەدی نژاد بە ناڕەوا لە لایەن دەزگای دادی رێژیمه‌وه به کوشتنی ئه‌و جاشه تاوانبار كراوه.
هاشم زەیناڵی هه‌ر لە سەرەتای هاتنەسەر كاری كۆماری ئیسلامی وه‌ک مۆره‌یه‌کی سەر بە سپای پاسداران‌و دەزگا ئەمنیەتییەكان خۆشخزمه‌تیی به رێژیم ده‌کردو دوای کوژرانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ریژیم بۆنانهوهی دوبهرهکیو بەگژیەكداكردنی خه‌ڵکی ئاوایی و٦كەسیان به تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌رو بێسه‌روشوێن کرد و تا ئێستاشی لەگەڵ بێ وەڵامی بنەماڵەی هیچكام لەم گیراوانەی نەداوەتەوە. ئەمەش لە حاڵێك دایە كە بنەماڵەی هاشم زەیناڵی هیچ سكاڵایەكیان لەسەر هیچكام لەم كەسانە تۆمار نەكردوەو هیچ گومانیشیان لەم كەسانە نییە.
شایانی باسه ئێشتا پاش تێپەڕبوونی نزیك بە 7 مانگ لەم ڕووداوە بە بێ هیچ بەڵگەو تەنانەت شك‌و گومانێك كەماڵ ئەحمەدی نژاد، لاوێكی خۆشناوی ئەم ئاواییەیان بە تاوانی كوشتنی ئەم خۆفرۆشە بە تاوانبار له قه‌ڵه‌م داوه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن هه‌وڵه‌کانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکوژی زێناڵی به ئاکام گه‌یشتوه.