ڕوژی شەممە ڕێکەوتی ١ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زاینی له شاری بێرنی وڵاتی سویس سمینارێکی سیاسی بۆ بەڕێز مستەفا شەڵماشی،ی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی وڵات، حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهات.
لەو سمینارەدا کە نوێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی کوردستانی و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی سویس تێیدا بەشدار بوون، هاوڕێ مستەفا شەڵماشی وتارێکی پێشکەش کرد.
لە سەرەتای وتەکانی دا بەڕێز شەڵماشی ئاوڕێکی خێرای لە ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەرەکانی داهاتوو لە ناوچەکە و هەروەها بەرنامە وپلانی زلهێزە جیهانییەکان بۆ داهاتووی ئەو ناوچە پڕ ئالۆزەی جیهان دایەوە و باسی لە دەورو و ڕۆڵی کورد کرد لە هەرچەشنە گۆڕانکارییەک کە لە داهاتوو دا ڕوو دەدات.
بەڕێز مستەفا شەڵماشی بەشێکی دیکەی قسەکانی تەرخان کرد بۆ هەلومەرجی ناوخۆیی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت بەڕێوەچوونی پڕ شکۆی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردی لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەڕێزیان باسی لە بە پیرەوە هاتنی خەڵکی خاوەن هەڵوێستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بانگەوازی حیزبە خۆشەویستەکەیان، حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد و، ڕایگەیاند کە خەڵکی کوردستان بەو پەڕی تواناوە وڵامی داوا و بانگەازی حیزبیان دایەوە و نەورۆزی جامانەکانیان ئەوندە بە شکۆ و هەیبەتەوە بەڕیوەبرد کە ڕژیمی ئیسلامی ئێران ترسی لە دڵ نیشتووە.
هەر لەو پەیوەندییە دا بەڕێز شەڵماشی وتی: وەک چۆن خەڵکی کوردستان یەکڕیز و یەکپارچە بە پیر بانگەوازی نەورۆزەوە هاتن، هەر ئاواش داوا دەکەن کە حیزبەکان بە پیر بانگەوازی کۆمەڵانی خەڵکەوە بێن و یەکگرتووە و یەکڕیز بە گژ دوژمنی هاوبەشیاندا بچنەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە دوای وتەکانی بەڕیز مستەفا شەڵماشی دا، دەرگای باس و خواست و پرسیار و وڵام بە ڕووی ئامادە بوواندا کرایەوە کە لەو بەشەشدا کۆمەڵێک پرسیار ئاڕاستەی بەڕێزیان کران و ئەویش وڵامی پێویستی دانەوە.
هەر هەمان ڕۆژ دوای کۆتایی سمیناری سیاسی بەڕێز کاک مستەفا شەڵماشی، به به‌شداری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له وڵاتە و بە چاوەدێری به‌ڕێز كاك مسته‌فا شەڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان و هاوڕێ حه‌مه‌ڕه‌سوڵ كه‌ریمی ئه‌ندامی ڕێبەری حیزب و به‌رپرسی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب، كۆنفرانسی نۆژەنکردنەوەی کۆمیتەی حدک لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو.
كۆنفرانس به كۆنفرانسی شه‌هیدانی ١٠ی خاكه‌لێوه تا شه‌هیدانی یه‌لدای خوێناوی ناودێركرابوو.
لە سه‌ره‌تا له لایان كاك حه‌مه ڕه‌سوڵ كه‌ریمی به‌رپرسی به‌شی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان و له هه‌مانكاتدا نوێنه‌رایه‌تی كۆمسیۆنی چاوه‌دێری به‌سه‌ر ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی پێ ئه‌سپێردرابوو، بابه‌تێكی پوختی لە سەر شیوەی کاری تەشکیلاتی و ئەرک و کاری ئەندامانی حیزب پێشكەش به به‌شداران كرد.
پاشان له لایەن ڕه‌حمه‌ت ئیبڕاهیمیان به‌رپرسی كۆمیته‌ی حیزب لە وڵاتی سویس ڕاپۆرتی كاری كۆمیته خوێندرایه‌وه.
دواتر ئه‌ندامانی به‌شدار له كۆنفرانسدا ڕاپۆرتی كاری كۆمیته هه‌ڵسه‌نگێندرا و به چڕ و پڕی قسه‌ی له‌سه‌ر كرا. به‌شی كۆتایی كۆنفرانس ته‌رخان كرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ، كه ئه‌و به‌شه‌ش له كۆنفرانس به سه‌ركه‌وتووی كۆتایی پێهات و كۆمیتهیەکی نوێ بۆ هەڵسووڕاندنی ئەرک و کارەکانی حیزب له سویس به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك هه‌ڵبژێردرا.