بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بانە رۆژی ١٣ خاکەلێوە کە خەڵک چۆبوون بۆ سەیران و سیانزە وەدەر، بەداخەوە لاوێکی تەمەن ٣٠ساڵ بە ناوی ئیسمایل عەزیزیان خەڵکی گوندی مەنجەڵان و دانیشتووی شاری بانە لە دەوروبەری مۆڵگە و پایگاکانی رێژیم لە کەوپێچی سەروو، دەچێتە سەرمین و لاقێکی دەپەڕێ.
تەقینەوەی مین لە ناوچەکانی سەرسنوور هەرچەند جارێک زیان لە خەڵکی ئەو ناوچانە دەگەینێ و بەتایبەتی ئەو کێڵگە مینانەی کە پاشمای شەڕی ئێران و عێراقن کە لە چوارپارێزگای کوردستان هەموو ساڵێک زیانی گیانی و جەستەیی دەدا لە خەڵک بەتایبەتی خەڵکی لادێی و جووتیار.
شایانی باسە سپای پاسداران دوای چۆڵکردنی موڵگە و پایگاکانی خۆی دەوروبەری بنکەکانی خۆی کە بە مین تەنیوە بە بێ خاوێن کردنەوە، بە جێیهێشتوون.