هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شاره‌كانی بێستون و بۆكان، كرێكارانی ته‌گه‌ری بارزی كوردستانیش سه‌باره‌ت به دهركرانی٥٠كهس له كرێكاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، خاوه‌نكاری ته‌گه‌ری بارزی كوردستان، كه له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی دێولان هه‌ڵكه‌وتووه، لانیكه‌م ٥٠ كرێكاری خۆی له‌و كارخانه‌یه ده‌كرد. كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه وێڕای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌هه‌مبه‌ر ده‌ركرانی هاوكاره‌كانیان ده‌ڵێن، هه‌موومان له بارودۆخێكی سه‌خت و قورس‌دا به بێ بوونه هیچ گرێبه‌ستێك كار ده‌كه‌ین و هه‌ر كات خاوه‌نكاری پێی خۆش بوو ده‌رمان ده‌كا.
هه‌روه‌ها له شاری بۆكانیش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له به‌رده‌م بینای شاره‌داری و شورای شار به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵك و به تایبه‌ت لاوان سه‌باره‌ت به پێڕانه‌گه‌یشتن به بارودۆخی ئاوه‌دانكردنه‌ی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان دهوربڕی و داوایان له شاره‌داری كرد كه ده‌ست له كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه و ههڵیانكوتاسهسهر شاروداری و به‌شێك له شووشه‌كانی ئه‌و بینایه‌یان شكاند و به دروشمی شورای بێ لیاقه‌ت، ئێستعفا، ئێستعفا به‌ره‌و شورای شار ڕۆیشتن.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له كاتی سه‌فه‌ری جێگری سه‌ركۆماری بۆ كرماشان، كۆمه‌ڵێك له خوێنده‌وارانی زانكۆ سه‌باره‌ت به بێكاریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد كه ناڕه‌زایه‌تیی نوێنه‌ری حوكمه‌تی لێكهوتهوه و وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه حكومه‌تییه‌كان نه‌كرد و گوتی، “ئێوه پێشتر ڕاپۆرتی خۆتان به‌ڕێ كردوه”.