شۆڕش مورادی به تۆمه‌تی دزیكردن پاش ٧ ساڵان زیندان له سنه، حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، پاش ٦ ساڵ زیندانیكردنی به‌ندكراوێكی كورد به ناوی شۆڕش مورادی كوڕی ئه‌حمه‌د له زیندانی سنه به تۆمه‌تی دزیكردن حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه كی تا ئێستاش دزیكردنه‌كه‌شی له‌سه‌ر سوور نه‌بۆته‌وه.
لقی یه‌كی دادگای سزاكان له شاری سنه ئه‌و به‌ندكراوه‌ی به سزای تۆله‌سه‌ندنه‌وه (قه‌ساس) و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی دزیویه‌تی مه‌حكوم كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی مورادی گوتی، شۆڕش له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه و ئه‌و دوو كه‌سه 2 چه‌كیان لێگیراوه و به هه‌ردووكیشیان ته‌قه كراوه. به‌وپێیه ڕوون نییه كه كامیان كه‌سێكیان كوشتووه و به‌ڵام حوكمه‌كه به پێی “علم قازی” واته تا ئێستا بكوژه‌كه له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و به ته‌قه‌ی كامیان كوژراوه و قازی سه‌ربه‌خۆیانه بڕیاری ئێعدامی بۆ داوه