شاندێکی لاوانی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست له جیهانی عه‌ره‌بی به سه‌رپه‌رستیی ئه‌و رێکخراوه‌یه سه‌ردانی بنکه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان کرد پێشوازی سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه، ٦ ی بانه‌مه‌ڕ شاندێکی لاوانی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست به‌سه‌رپه‌ره‌ستیی رائید بو حه‌مدان، سکرتێری لاوانی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست له جیهانی عه‌ره‌بی، سه‌ردانی بنکه‌ی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی یه‌کیه‌تیی لاوان به سه‌رپه‌ره‌ستیی پێشه‌وا عه‌لی پوور، سکرتێری گشتیی یه‌کتیی لاوانه‌وه پێشوازیان لێ‌کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌دا سکرتێری گشتیی لاوان باسی له ده‌وری لاوانی دێموکرات له سوسیالیست ئینتێر ناسیۆنالدا کرد و گوتی: ئه‌ندامه‌تی له ئینتێرناسیۆنالو تێکۆشان له‌و رێکخراوه نیونهتهوهییهدا میراتی ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی کورد دکتور قاسملوویه‌و لاوانی دێموکرات پابه‌ندن به بنه‌ماکی ئه‌م رێکخراوه و به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌یاندنی ده‌نگی لاوانی رۆژهه‌ڵات به جیهان له رێگای سه‌کۆی ئینتێر ناسیۆنال سوسیالیست.
سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: لاوانی رۆژهه‌ڵات هه‌نووکه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی قه‌یرانی قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تی هاتوون و ئه‌رکی ئێمه و لاوانی بنه‌ماڵه‌ی ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیسته که به گرتنی کۆنفرانس و سیمیناری تایبه‌ت هۆشیاری بده‌ینه لاوانی رۆژهه‌ڵات و سیاسه‌تی تواندنه‌وه و شه‌ڕی تایبه‌ت له دژی لاوانی کورد له‌لایه‌ن حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیدانه بکه‌ین.”
سکرتێری لاوانی ئینتێر ناسیۆنال سوسیالیست له جیهانی عه‌ره‌بی له وه‌ڵامی شاندی لاوانی دێموکرات‌دا ئاماژه‌ی به کۆمه‌ڵێک خاڵ کرد و گوتی : ” من له رێگای هاوڕێیانم له باشووری کوردستان مێژووی حیزبی دێموکرات و تێکۆشانی رێکخراوی لاوانم بیستووه و دڵنیام ئێوه به تێکۆشان و چالاکییه‌کانتان ده‌توانن ببنه هه‌وێنی شۆڕشێکی گه‌وره له وڵاتی خۆتان واتا کوردستان و دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه که ئێمه‌ی لاوان له ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست رێزی ماندوویی و تێکۆشانتان ده‌گرین و دڵنیاتان ده‌که‌ین که پشتیوانی ئێوه و لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بین.”
پێشه‌وا عه‌لی پوور وێڕای گه‌یاندنی رێز و سپاسی لاوانی دێموکرات و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان باسێکی تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر چالاکیی لاوانی دێموکرات له رێکخراوی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست‌دا پێشکه‌ش کرد و هه‌ردوو لا وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ئێران و هه‌وڵی ناردنی ئه‌م شێوازه له ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان بوو به هه‌وێنی درووست بوونی هێزێکی توندڕه‌وی وه‌ک داعش، جه‌ختیان کرده‌وه که پێویسته لاوانی ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست و لاوانی دێموکرات به‌یه‌که‌وه به به‌ستنی کۆنفڕانس و سیمیناری هاوبه‌ش هوشیاری زیاتر بده‌نه لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.