شەوی ١١ لە سەر ١٢ی خاکەلێوەی ٩٦ی هەتاوی ئەندامێکی لە مێژینەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە یەکێک لە نەخوشخانەکانی شاری سەردەشت لە تەمەنی ٧٨ساڵەییدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەردەشت، هاوڕێ عەبدوڵڵا رەسووڵی ناسراو بە عەبدوڵڵا حاجی برایم هەرزنێ، کە کەسێکی بە وەفا و خەمخۆری حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو، دوای تەمەنێک ژیانی شەرافەتمەندانە بە هۆی سەکتەی مێشکەوە لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
ناوبرا جیا لەوە لە دایکبوویی بنەماڵەیەکی کورد پەرەوەر بوو، بۆ خۆیشی هەتا دوایین چرکەیانی لە تێکۆشەرانی حیزب و گەل بوو.
عەبدوڵڵا رەسووڵی لە ساڵی ١٣٤٣هەتاوییەوە وەکوو ئەندامێکی کاراو لێهاتوو لە خزمەتی حیزبدا بووەو،بە هۆی ئەوەی کە خانووبەرەی لە گوندی هەرزنێ لە سەرسنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا بووە، هەمووکات لە خزمەت کردن بە تێکۆشەرانی نیشتمانپەروەر دەریغی نەدەکرد.
هەروەها لە ساڵی ١٣٥٥ ی هەتاوی تاروخانی حەمەرەزا شا، وەکوو ئەندامی پێوەندیی لە نێوانی هاوڕییانی حیزبی ئەرکی خۆی ڕاپەڕاندوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، تەندرووستی و سڵامەتی بۆ کەسوکاری بە ئاوات دەخوازێ.