ژمارهی كوژراوانی بوومەلەرزەکهی نپاڵ گەیشتە دوو هەزار و ٥٠٠ كەسو ئهژماری بریندارانی ئەم ڕووداوەش له ٥ هەزار كەسی زیاتره.
ڕاپۆرتهکان له نیپاڵ ئاماژه بهوه دهکهن که بەدوای ئەم بوومەلەرزەیەدا هێڵی ئاو و بەرق و هەروەها پێوەندیی تەلەفوونیی زۆربەی ناوچەكانی نیپاڵ پچڕاوەو بەهۆی كاول بوونی جاددەكان، دەستڕاگەیشتن بە هێندێك لە ناوچە دوورەدەست و كوێستاناوییەكان ئەستەم بووە.
هەروەها بەهۆی خراپبوونی كەش و هەوا و بەردەوامیی پاش لەزرەكان، ڕەوتی یارمەتی گەیاندن بۆ خەڵكی ئەم ناوچەیە زۆر بە خاوی دەچێتە پێشێ.
جێی باسە نەخۆشخانەكانی نپاڵ لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە پڕن لە برینداری ئەم ڕووداوەو بە هەزاران كەسی ئاوارە لە بینا دەوڵەتییهکانو لەنێو خێوەتەكاندا جێگیر كراون.